ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڕیاریدا بەشداریی لە جنێڤ 2 دا بكات

ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڕیاریدا بەشداریی لە جنێڤ 2 دا بكات
هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریای ئۆپۆزسیۆن بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بەشداریی لەكۆنگرەی جنێڤ 2 دا بكات كە بۆ چارەسەریی سیاسیانەی پرسی سوریا دەبەسترێت.

كەناڵی عەرەبیە بڵاویكردەوەكە، بڕیاری بەشداریی كردنی هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریای ئۆپۆزسیۆن لەكۆنگرەی جنێڤ 2 ، دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە و مشتومڕی نێوان ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن هات، وتیشی: بڕیاری بەشداریی كردنەكە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی بەشدار لەكۆبوونەوەكە یەكلایی كرایەوە.

خالد ساڵح، سەرۆكی نوسینگەی راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاشكرایكرد، هاوپەیمانی نیشتمانیی سوریا ئامادەیە بەچەند مەرجێك بەشداریی لە كۆنگرەی جنێڤ 2 دا بكات، یەكێك لەو مەرجانەش پێكهێنانی حكومەتێكی ئینتیقالیە كەسەرجەم دەسەڵاتێكی لەدەستدا بێت پێش بەشداریی كردن لەكۆنگرەكەدا.

هاوكات لەئەنقەرە وتوێژ لەئارادایە لەبارەی قایل كردنی چوار گروپی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بەشداریی كردنیان لە كۆنگرەی جنێڤ 2.

ماوەیەكە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان خراونەتەگەڕ بۆ قایل كردنی سەرجەم پێكهاتەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا تا بەشداریی لە كۆنگرەی جنێڤ 2 دا بكەن كە بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساز دەكرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیانە بۆ قەیرانی سوریا.















خەندان
Top