ئێران.. تەنها لە هەفتەی رابردوو 33کەس لە سێدارەدراون
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، تەنها لە هەفتەی رابردوودا ئێران 33كەسی لەو ژمارەیە لە سێدارە داوە. هاوكات ئەوەش خراوەتەڕوو، كە دۆسیەی زۆرێك لەو كەسانەی لە سێدارە دراون، بەهۆی ئالوودەبوون و بازرگانیکردن مادەی هۆشبەرەوە بوون.حەسیبە حاجی سەحرایی، یاریدەدەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفەریقا لە رێكخراوەكە رایگەیاند: ژمارەی لە سێدارەدراوان لە ئێران لەم مانگەدا جێی نیگەرانیە.. هەوڵەكان بۆ گۆڕینی روخساری ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی هیچ مانایەكیان نیە. لە ساڵی2013 ، ئێران 602كەسی لە سێدارەداوە، كە چەندین چالاكوانی كوردیان تێدابوو.