تانەر یلدز : گوێ بە هەڕەشەکانی حکوومەتی عێراق نادەین

 تانەر یلدز : گوێ بە هەڕەشەکانی حکوومەتی عێراق نادەین
تورکیا گوێ بە ھەڕەشەکانی عێراق لە بارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نادات و رایدەگەیەنێت دەسەڵاتدارانی عێراقی لێدوانی دژ بەیەک دەدەن لەبارەی دۆسێی ھەناردەکردنی نەوتەوە هەڵوێستیان روون نییە.
تانەر یەلدز وەزیری وزەی تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، رایگەیاند: لێدوانەکانی وەزیری نەوتی عێراق، بەشێوەیەکی نادروست و دوور لە وردبینی گوزارشتی لێکراوە، راشیگەیاند: لێدوانی بەرپرسانی عێراق لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا لێدوانی دژبەیەک و ناتەندروستن.
بۆ یە تورکیا بەرژەوەندی گشتی عێراق لە بەرچآو دەگرێ و گوی بەو لێدوانانە نادات، پێشتر وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندبوو: ئەگەر نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێی تورکیاوە ھەناردەی بازارەکانی جیهان بکرێت بەبێ رەزامەندی حکوومەتی ئیتیحادی . ئەوا ئەگەری پچراندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمپانیا تورکیییەکان تاوتۆێ دەکەن و ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان ھەڵبوەشێننەوە.
Top