بۆ رۆژی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی جنێف 2 ، ، به‌رده‌وامه‌و بەڵآم تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی ته‌واو، وەک نیاز پاکی دەربرین بەشار ئەسەد ئاگربه‌ستی له شاری حه‌له‌ب ڕاگه‌یاند.كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا به مه‌به‌ستی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی به‌شداریكردنیان له كۆنگره‌ی جنێف، ، بۆ ڕۆژی دووه‌م له ئه‌سته‌مبوڵ، به‌رده‌وامه‌و تائێستاش نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه.کەناڵی سکای نیوزلە زاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بڵاویکردەوە : لە کەتێکدا ئەگە‌ر ئه‌وان به‌شداری جنێف 2 بكه‌ن، ئه‌وا ته‌نها بۆ دروستكردنی حكومه‌تی كاتیی ده‌بێت وئۆپۆزسیۆن بۆ شوێنی ئه‌سه‌د نه له‌كاتی حكومه‌تی كاتیدا و نه له‌ئێستا‌و نه له داهاتووی سوریادا، نابینن و ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له‌سه‌رمانه‌وه‌ی یان به‌شداریكردنی ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵاتدا، زۆر به‌دوور ده‌زانن. هەر سەبارەت بەم پرسەوە لە پێناو نیاز پاکی رژێمەکەی ،وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ئاگربه‌ستی له‌شاری حه‌له‌ب ڕاگه‌یاند و پێشنیازی ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كانی نێوان هه‌ردوولاشی خسته به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.