پەرلەمانی كاتالۆنیا پرۆژە یاسای رێفراندۆمی سەربەخۆیی پەسەند كرد
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سونخەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی دەسەڵاتی ئەتۆنۆمی كاتالۆنیا لە رۆژهەلاتی ئسپانیا بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمەكە هەوڵدانەكانی خۆی چڕتر كردووەتەوە.
دوای ئەوەی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی كاتالۆنیا پێشتر لەگەڵ هەر سێ پارتی دەسەڵات و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی یەكەمین هەنگاوی نا، ئەمجارە بە هاوكاری و پاڵپشتی چەند پارت و لایەنی سیاسی دیكە هەوڵدانەكانی خۆیانیان بەرفراوانتر كردووە و بۆ ئەو مەبەستەیش ئەو پرۆژە یاسایەی كە رادەستی پەرلەمانی كاتالۆنیایان كردبوو لە لایەن پەرلەمانەوە بە 87 دەنگی ئەرێنی لە بەرامبەر 43 دەنگی رەت پەسەند كرا.