رۆژاواییەکان هاوکاری سوریا دەکەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ بەرەی نوسرە
لە راپۆرتی ئەو رۆژنامەیەدا هاتووە، چەند بەرپرسێکی هەواڵگری وڵاتانی رۆژئاوا سەردانی سوریایان کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فراوانبوونی دەسەڵاتی ئیسلامییەکان لە ناوچەکە، هەروەها باسی سەردانی چەند بەرپرسێکی هەواڵگری بەریتانی بۆ دیمەشق کردووە پێش بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ژنێڤ-2.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەموو ئەو کەسانەی سەردانی سوریایان کردووە هاوڕابوون لەسەر هاوکاریکردنی بەشار ئەسەد لە رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ ئیسلامییە تیرۆریستەکان.
فەیسەڵ میقدادی جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا پێشتر گوتبووی، ژمارەیەک لەو وڵاتانەی پەیوەندییان لەگەڵ سوریا پچراندووە بیر لە هاتنەوەیان بۆ ناو سوریا دەکەن.
ئەمریکاش پشتیوانی خۆی دەربڕیوە لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ گرووپە توندرەوەکانی داعش و بەرەی نوسرە یارمەتی بەشار ئەسەد بدات.
باسنیوز