گۆڕانكارییەكانی نێو ئەمنیەتی توركیا بەردەوامن
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردەوە كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی دوای ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی مانگی رابردوو لە شارە جیاجیاكانی توركیا درێژەیان هەیە.
رۆژی چوار شەممە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی توركیا شەش بەڕێوەبەری گشتی شەش بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی گشتی توركیا گۆڕان و بەڕێوەبەری نوێ بۆ ئەو شەش بەشە دەستنیشانكران.
لەلایەكی دیكەوە لە گەڵ گۆڕینی وەزیری ناوخۆی توركیا تا ئەمڕۆ زیاتر لە 500 ئەفسەر و بەڕێوەبەری پۆلیس و ئەمنیەتی توركیا، گۆڕان و شوێنی كار كردنیان گۆڕاوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە حكوومەت هاوتەرتیبی ئەو گۆڕانكارییانە سەرقاڵی ئەنجامدانی گۆڕانكاری زۆر گرنگ لە نێو لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی توركیا دایە.