بەشیر ئاتالای: ناتوانین رۆلی ئۆجەلان رەچاو نەكەین

 بەشیر ئاتالای: ناتوانین رۆلی ئۆجەلان رەچاو نەكەین
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا و رێكخەری قۆناغی چارەسەری پرسی كوردبەشیر ئاتالای رایگەیاند قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەردەوامە و ئۆجەلانیش لە نێو قۆناغەكەدا یەكێكە لە فاكتەرە سەرەكییەكان.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا بەشیر ئاتالای لە بارەی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردەوە رایگەیاندووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سەرەڕای هەمووی ئاستەنگی و گرفتەكان بەردەوامە.

ئاتالای جەختی لەوە كردووەتەوە كە بمانەوێ و نەمانەوێ ئۆجەلان لە توركیا فاكتەرێكی زۆر گرنگ و كاریگەرە، بۆ بەرەو پێشەوە بردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیش ئۆجەلان خاوەن رۆلێكی زۆر گرنگە.

بەشیر ئاتالای ئاماژەی بەوە كردووە كە چە لە سەر ئاستی ناوخۆیی توركیا و چە لە سەر ئاستی دەرەكیش هەوڵدانێكی زۆر لە ئارادایە بۆ تێكدانی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا، ئەڵمانیا و ئێران دوو وڵاتن كە زۆرترین هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە سەر نەگرێت و كێشەی كورد بەبێ چارەسەری بمێنێتەوە.
Top