توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ سوریا ده‌گۆڕێت

توركیا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ سوریا ده‌گۆڕێت
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌ داژیه‌تیكردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیاری گۆڕینی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌ سوریا.



ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی ژنێڤ 2، سه‌رۆكی توركیا له‌ میانه‌ی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌ توركه‌كان، وتی : پێموایه‌ پێویسته‌ له‌ باره‌ی باشووری ووڵات و ئه‌وه‌ی له‌ سوریا ده‌گوزه‌رێت، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ كاره‌ دیبلۆماتییه‌كان بكه‌ین و چاویش به‌ سیاسه‌تی ئه‌منی بخشێنینه‌وه‌.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ تازه‌ی توركیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆیی سوریا له‌ 2011ـه‌وه‌ توركیا داوای گۆڕین و له‌ ده‌سه‌ڵات لادانی، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریای ده‌كرد كه‌ تاوه‌كوو ئێشتاش هه‌ر سه‌رۆكی ووڵاته‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌ رۆژئاواییه‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌ پاڵپشتیكردنی چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كان به‌ تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی شه‌ڕ به‌ گروپه‌كانی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ كه‌ توركیاش هه‌میشه‌ ئه‌و تۆمه‌تباركردنانه‌یه‌ به‌ توندیی ره‌تكردۆته‌وه‌.

له‌ باره‌ی دركاندنی هه‌ڵوێسته‌ تازه‌كه‌، گول ده‌ڵێت: دیراسه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چی بكرێت باشه‌ بۆ ده‌رچوون له‌م ره‌وشه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بكات له‌ ناوچه‌كه‌.

پێشیوایه‌ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تازه‌یه‌ی توركیا هێمنی و ئارامگرتنی پێویسته‌ و له‌گه‌ڵ بێده‌نگ بوونی دیبلۆماتكاره‌كان.

ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا سیناریۆیه‌كی دۆڕاو بۆ ته‌واوی ووڵات و رژێم و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌خات.

ده‌شڵێت: به‌ داخه‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی جاویی بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ نییه‌.
Top