خۆپیشاندەرانی تایلەند رێگە سەرەكییەكانی پایتەختیان داخستووە
بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵیش، خۆپیشاندەران لە شاری بانكۆك تەواوی وەزارەت و دامەرزاوە حكوومیەكانی وڵاتیان گەمارۆ داون و هەڕەشەی ئەوە دەكەن كە هێرش دەكەنە سەر بۆرسەی ولاًتەكەیان و هاوكات گوتەبێژی لیژنەی میللی بۆ چاكسازی دیموكراتی كە سەرپەرشتی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی ئۆپۆزسیۆن دژی دەسەڵات دەكات لە لێدوانێكدا رایگەیاند: خۆپیشاندەران ئەو دامەزراو فەمانگە حكوومییانە گەمارۆ نادەن كە خزمەت گوزاری پێشكەش هاووڵاتیان دەكەن بەڵكو تەنها وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی دیكەی سەر بە حكوومەت گەمارۆ دەدەن.