ئەردۆغان: لێكۆڵینەوە لە بارەی گەندەڵییەكانی حكوومەتەوە پەڵەیەكی رەشە لە مێژووی دیموكراتی توركیا
ئەردۆغان رایگەیاند: لێكۆڵینەوەكان لە بارەی گەندەڵییەكانی حكوومەت هێزێكی دەرەكی لە پشتەوەیە كە بەرهەڵستی لە پرۆسەی دیموكراتی توركیا دەكات بە گوتەی سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئامانجی سەرەكی لە مەرامی ئەو هێزە دەرەكییە لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵییەكانی حكوومەت دارووخان و وێرانی كردنی ژێرخانی ئابووری توركیایە ئەمە سەرەرای ئەوەی ئەنجامدانی ئەو لێكۆڵینەوانە لە بارەی گەندەڵییەكانی حكوومەت دەبێتە پەڵەیەكی رەش بۆ سەر مێژووی دیموكراتی توركیا.
شایانی باسە لە حەڤدەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو دوای یازدە ساڵ كاری گەندەڵییەكانی حكوومەتی توركیا لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندنی ئەو وڵاتەوە تەقییەوە.