بەهۆی توندوتیژییەكان لە میسر 11 كەس كوژران و 40ی دیكەش برینداربوون

 بەهۆی توندوتیژییەكان لە میسر 11 كەس كوژران و 40ی دیكەش برینداربوون
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رۆژی دووەمی ریفراندۆم لەسەر دەستوری میسر دەرگای بنكەكانی دەنگدان بەڕوی هاوڵاتیان كرایەوە كە كۆتا رۆژی ریفراندۆم دەبێت.

جێگای ئاماژە بۆكردنە دوێنێ یەكەم رۆژی ریفراندۆم لەسەر دەستور دەستی پێكرد و بنكەكانی دەنگدان بەروی هاوڵاتیان كرانەوە، ژمارەیەكی زۆر لەهێزەكانی ئەمنی ئەو ووڵاتەش بە شوێنە جیاوازەكان و نزیك ناوەندەكانی دەنگدان بڵاوەیان پێكرا .

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسەكان بڵاویانكردۆتەوە بەهۆی پێكدادانی لایەنگرانی محەمەد مورسی و هێزە ئەمنیەكانی ئەو ووڵاتە لە شارەكانی سویف و سوهاج لەباشوری ئەو وڵاتە 11 كەس كوژراون و 40ی دیكەش بریندار بوون .

هەروەها لەشاری ئەمبابە لەنزیك قاهیرەی پایتەختی ئەو ووڵاتە تەقینەوەیەك رویداوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوە.
Top