سعودییە هەرەشەی هاتنە ناو خاکی عێراق دەکات
ئەمیر سەلمان بن سولتان عەبدولعەزیز رایگەیاندووە، هێزەکانی قەڵغانی پاراستنی دوورگە دێنە ناو پارێزگای ئەنبار و ئەو پارێزگایە لەدەست 'سەفەوییە زەردەشتییەکان' رزگار دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی (عیرفان) و (ئەلحەدەس نیوز) لەوبارەیەوە بڵاویان کردەوە، ئەو بەرپرسەی سعودییە هەرەشەی هاتنە ناو خاکی عێراقی کردووە و بەرپرسانی باڵای ئێرانیش هەرەشەیان لە وەزارەتی بەرگری سعودییە کردووە.
رۆژنامەی (ئەلبەیينە)ش بڵاوی کردەوە، هێزە سەربازییەکانی سعوديیه و عێراق لە سنورە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەستیان بەجموجۆڵی سەربازی کردووە و هێزی سەربازی بۆ نزیک سنورەکان رەوانە دەکەن.
قەڵغانی پاراستنی دوورگە، سوپایەکی سەربازیی تایبەت بەوڵاتانی کەنداوە کە لە کاتی قەیرانەکانی بەحرەین رەوانەی ئەو وڵاتە کرا.
باسنیوز