داعش: سه‌د ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره گولـله‌باران ده‌كات
سایتی عه‌ره‌بییه له‌زاری عه‌بدوڵا فه‌راج، ئه‌ندامی ئیئتلافی نیشتمانیی سوریا بڵاویكرده‌وه كه هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن گروپه‌كانی سه‌ربه قاعیده‌یان له به‌شێكی زۆری شاری حه‌له‌ب به‌ره‌و شاری رقه وه‌ده‌رنا، به‌ڵام ئه‌و گروپانه له شاری رقه ته‌واو جێگیر بوون و زۆر سه‌خته شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ربهێنرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سایته‌كه به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویكرده‌وه كه رێكخراوی داعش 100 ئه‌ندامی به‌ره‌ی نوسره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سێداره داوه و گولـله‌بارانی كردوون، ئه‌وه‌ش وه‌ك پێشێلكردنێك بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردوولا كرابوو تا له شاری رقه ده‌ست بۆ ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر نه‌به‌ن.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه مه‌یدانییه‌كانی سوریا، داعش دووباره ده‌ستی گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی (ته‌ل ئه‌بیه‌ز)ی نزیك سنووری توركیا و ئه‌وه‌ش وای له به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره كردووه ئه‌و ده‌روازه سنوورییه تا كاتێكی نادیار دابخه‌ن.
خه‌ندان