داودئۆغڵو: پێویست بكات منداڵ بە قوربانی دەوڵەت دەكرێت
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆتاخەبەر بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی لە ئەستەنبۆڵ رایگەیاندووە كە دوو وڵاتی دەرەكی كە نایانەوێ توركیا لە ناوچەكەدا بەهێز بێت پشتگیرییان لەو ئۆپەراسیۆنە كردووە.
داود ئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی قەسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هەر یەك لە فەرەنسا و بەریتانیا لەدژی بەهێزبوونی توركیا و هەر ئەو دوو وڵاتە پشتگیرییان لەو ئۆپەراسیۆنە كردووە.
داودئۆغڵو لە بارەی دەوڵەتی نێو دەوڵەتیشدا ئاماژەی بەوە كردووە كە راستە پێكهاتەیەكی شاراوە لە نێو دەوڵەتدا هەیە و دەیانەوێ حكوومەت و دەوڵەتی توركیا لە ناوبەرن، بەڵام ئەگەر پێویست بكات منداڵەكانیشمان دەكەینە قوربانی دەوڵەت و حكوومەت و دەوڵەتی خۆمان دەپارێزین.
داودئۆغڵو جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە بەرامبەر پێكهاتەی شاراوەدا حكوومەت رێوەشوێنی پێویستی وەرگرتووە و تا كۆتایی لە دژی ئەو پێكهاتەیە رادەوەستێتەوە.