ئەردۆغان: هێشتا سەدا 50ی خەڵكی توركیا دەنگ بە ئاكەپە دەدات
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە ئاكەپە كاتێك پارتییەكی 16 مانگی بوو بە دەنگی سەدا 34ی خەڵكی توركیا بوو بە دەسەڵات. بە هۆی كار و ئەو پرۆژانەی كە لە چوار ساڵەی یەكەمی دەسەڵاتیدا جێبەجێ كردن، لە خولی دووەمدا دەنگی سەدا 50ی خەڵكی بەدەستەوە هێنا.
ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكێك لە رۆژنامەكان ئەنجامی دوایین راپرسی خۆی لە سەر دەنگی پارتەكانی توركیا بڵاوكردووەتەوە و بە پێ ئەو ئەنجامانە هێشتا زیاتر لە سەدا 50ی خەڵكی توركیا دەنگ بە ئاكەپە دەدەن.
ئەردۆغان لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە گرنگ بۆ ئاكەپە ئیرادەی نەتەوەییە و ئەو شوێنەی نوێنەرایەتی ئیرادەی نەتەوەیی تێیادا دەكرێ پەرلەمانی توركیایە بۆیە پێویستە هەر كەس ملكەچی بڕیارەكانی پەرلەمانی توركیا بێت.
دوایین هەواڵەکان