بان كی مۆن دێته به‌غدا
ئه‌مڕۆ عه‌لی ئه‌لموسه‌وی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ 13ی كانوونی دووه‌می 2014 بان كی مۆن ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ردانێك ده‌گاته به‌غدا.
عه‌لی ئه‌لموسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وابڕیاره سبه‌ینێ بانی كی مۆن له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وه و تاووتوێی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سوریا بكه‌ن.
خه‌ندان