ئەمیرێكی بەرەی نوسرە بە جلوبەرگ و ماكیاجی ژنانه‌وه‌ ده‌گیرێت

ئەمیرێكی بەرەی نوسرە بە جلوبەرگ و ماكیاجی ژنانه‌وه‌ ده‌گیرێت

دەیویست له‌ سوریاوه‌ به‌ره‌و لوبنان رابکات

ئەمیرێكی بەرەی توندڕه‌وی نوسرە لە سوریا به‌جلی ژنانه‌وه‌ دەستگیر دەکرێ و چەند وێنەیەکی سه‌رنجڕاكێشی بڵاودەبێتەوە.
ئەمیره‌كه‌ی بەرەی نوسرە لە سوریا بە جلوبەرگی ژنانەوه‌ و بە رەگەزنامەیەکی بیانی دەستگیر دەکرێت، ئەمەش پاش ئەوەی توانی چەندین بەربەستی سەربازی ببڕێت بۆ ئەوەی رابکات بۆ لوبنان.
ئەم هەواڵە لە چەندین پێگەی هەواڵی نزیک لە رژێمی سوریا بڵاوکراوەتەوە.
پێگەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتیش چەندین وێنەی ناوبراویان بە جلوبەرگی ژنانەوە بڵاوکردەوە کە یەکێک لەو وێنانە بە پەچەوە بووه‌ و ئەوی تریش بەقژی درێژەوە.
به‌ره‌ی نوسره‌ رێكخراوێكی توندڕه‌وی ئیسلامیه‌ و كار بۆ جێگیركردنی حوكمی خودا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌ن.







باسنیوز
Top