ئه‌رێل شارۆن مرد
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ئیسرائیل مردنی ئه‌رێل شارۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا باری ته‌ندروستی شارۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائل كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بوو بێهۆش بوو، تێكچوو.
به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كانی كه به خێزانه‌كه‌یان راگه‌یاندبوو، هه‌ردوو گورچیله و كۆئه‌ندامی میزی شارۆن وه‌ستاوه و چیتر چاره‌سه‌ری نییه و ناتوانرێت رزگار بكرێت.
ئه‌رێل شارۆن ته‌مه‌نی 85 ساڵه و له ساڵی 2005، جه‌ڵته‌یه‌كی سووكی مێشك لێی دا، دواتر و له 4ی كانوونی دووه‌می 2006 جه‌ڵته‌یه‌كی دیكه لێی دایه‌وه و ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر خرایه‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ری و له‌وكاته‌شه‌وه تائێستا له حاڵه‌تی بێهۆشبوون دایه.
خه‌ندان