6 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان له‌سێداره ده‌درێن
4 لەو کەسە لهسێدارهدراوانە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 9-1 لەناو زیندانی ناوەندی ورمێ له‌سێداره دران. 2 کەسی تریشیان لە زیندانی سەلماس له‌سێداره دراون.
ئەو کەسانەي له‌سێداره دراون بریتین لە موختار خەلیلی، ئەحمەد شەفیق ناسراو بە هەژار، ئەمیر حاج هەلی لوو، حەسەن حسێنی و جولبانی. ئەو کەسانە تۆمەتی جۆراوجۆریان بەسەردا سەپێنرابوو و زیاتر لە حەوت ساڵە لەناو زیندانەکانی ورمێ و سەلماس زیندانی کراون.
بەپێی زانیارییەکانی (باس‌نیوز) 5 لەو لهسێدارهدراوانە کوردن و ئەوی تریان دیار نیيە.
زیاترین ئەو کەسانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان له‌سێداره دەدرێن لەناو زیندانی ورمێ سزای لەسێدارەدانیان بۆدەردەچێ و لەو زیندانە له‌سێداره دەدرێن.
باس‌نیوز