شازادەیەكی بەحرەین لە ریزی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەجەنگێت

 شازادەیەكی بەحرەین لە ریزی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەجەنگێت
رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشکرایكرد، كە یەكێك لە ئەندامانی خێزانی ئال خەلیفەی حاكمی بەحرەین لە جەنگی سووریا بەشدارە.

پەیمانگای بەرگریكردن لە دیموكراسی لە راپۆرتێکدا، کە لە رۆژنامەی long war journal بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند \" شێخ سەلمان بن ئیبراهیم ئال خەلیفە، كە لە 4 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2005 لە زیندانی گوانتانامۆ ئازادكراوە، چووەتە ریزی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا\"".

پەیمانگاكە لە راپۆرتەکەیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوای ئەوەی شێخ سەلمان لە گرتوخانەی گوانتانامۆ گەڕاوەتەوە، بە شێوەیەكی خراپ لە لایەن خێزانی و كەسوكارەکەی مامەڵەی لەگەڵ كراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی شێخ سەلمان بچێتە ریزی سەلەفییە توندڕەوەكانی سووریا.

سەلمان، كە تەمەنی 34 ساڵە، بەرلە 11 سێپتەمبەری ساڵی 2001 چووەتە ئەفغانستان و ساڵی 2002 لەلایەن ئەمریكیەكانەوە دەستگیركراوە و ئەو تاكە كوڕی شێخ ئیبراهیم بن محەممەد ئال خەلیفەیە و لە سعودیە لە زانكۆی محەممەد بن سعود، كە وەكو سەنتەرێكی سەلەفییە توندڕەوە وەهابیەكان سەیردەكرێت، خوێندویەتی و ئەندامێكیشە لە \""گروپی ئەساڵەی ئیسلامی سەلەفی\"" بەحرەین، بەگوێرەی راپۆرتی پەیمانگاكە.

هەروەها لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كە گروپی ئەساڵە بە تەواوەتی ئاگاداری بەشداریكردنی شێخ سەلمان لە جەنگی سووریا بوون.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامە نهێنییانەی، كە لە 13 ی ئایاری ساڵی 2005 دا دزەیانكردووە، هێزە ئەمریكییەكان جەختیان لەوەكردووەتەوە، كە سەلمان یەكێكە لە ئەندامانی خێزانی حاكمی بەحرەین و چووەتە ریزی تاڵیبان و قاعیدە و بە كەسێك كە ئەگەری ئەوەی هەیە \"" جیهادی\"" بێت وەسفكراوە.








رووداو "
Top