هەر پێنج پەرلەمانتاری ئازاد كراوی بەدەپە سوێندیان خوارد

 هەر پێنج پەرلەمانتاری ئازاد كراوی بەدەپە سوێندیان خوارد
هەر پێنج پەرلەمانتاری ئازاد كراوی بەدەپە لە پەرلەمانی توركیا سوێندی یاساییان خوارد و وەكو پەرلەمانتار دەستیان بە كاری خۆیان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی سێشەممە هەر پێنج پەرلەمانتاری ئازاد كراوی بەدەپە بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیا كرد.

پێش دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پەرلەمان، ئەو پێنج پەرلەمانتارە ئازاد كراوە سوێندی یاساییان خوارد و وەك پەرلەمانتار دەستیان بەكار كرد.

پەرلەمانتارە ئازاد كراوەكان هەروەها بەشدارییان لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەمان لە سەر چۆنێتی چارەسەر كردنی پرسی پەرلەمانتارە گیراوەكان كرد.
Top