سودان و باشوری سودان لە سەر نەوت رێككەوتن
وەزیری دەرەوەی سودان عەلی كەرتی دوای سەردانی عومەر بەشیر بۆ باشوری سودان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد و گوتی: سیلڤا كێر بۆ كار كردن لە كێڵگە نەوتییەكانی باشوری سودان داوای 900 ئەندازیار و پسپۆڕی بواری نەوت لە سەرۆكی سودان كردووە، سەرۆكی سودان ئەو داواكارییەی قەبوڵ كردووە، ئەو تیمەی روانەی باشوری سودان دەكرێت لە ژێر چاودێری حكوومەتی باشوری سوداندا دەبێ.
عەلی كەرتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی شەڕ و پێكدادانی نێوان گروپە چەكدارەكان و حكوومەتی باشوری سودان كرد و گوتی: سودان هەوڵ بۆ بەرقەرار كردنی ئاشتی لە نێوان حكوومەتی باشوری سودان و گروپە چەكدارەكان دەدا، هەڵوێستی سودان لەو بارەیەوە روون و ئاشكرایە، دەمانەوێت لە رێگای ئاشتی و دیالۆگەوە كێشەكان چارەسەربكرێن.