ئەحمەد جەربا وەک سەرۆکی ئێتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەڵبژێردرایەوە

 ئەحمەد جەربا وەک سەرۆکی ئێتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەڵبژێردرایەوە
ئەحمەد جەربا کەسایەتی سیاسی سوری بۆ جاری دووەم بەسەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی سووریا هەڵبژێرایەوە. دوێنێ لەشاری ئەستەمبوڵ لەتوركیا ئیئتیلافی نیشتیمانی سووری هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا ئەنجامداو کێ بركێ بەهێز لە نێوان ئەحمەد جەربا و سەرۆک وەزیرانی پێشوی سوریا ریاز حەجاب دروست بوو، بەڵام دواتر ئەحمەد جەربا سەرۆكی ئێستای ئیئتیلافی نیشتیمانی سووری بۆ جاری دووەم هەڵبژێرایەوە.
لە هەڵبژاردنەکەدا ئەحمەد جەربا توانی65 دەنگ بەدەستبهێنێت‌ و لەبەرانبەردا سەرۆك وەزیرانی پێشووی سوریا ڕیاز حەجاب 52 دەنگی بەدەستهێنا. ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆکی ئیتیلافی سوریا لە کاتێکدایە کەوا بڕیارە ئیئتیلافی نیشتیمانی سووری بڕیاری كۆتایی بدات لەسەر بەشداریكردنی لەكۆنگرەی جنێڤ 2 ، شایەنی باسە لە سوریا کۆمەڵە هێزیکی سیاسی و سەربازی هەیە بەرامبەر بە رژێمی بەشار ئەسەد.
بە ناوی ئۆپۆزسیۆن شەر دەکەن. بەڵام ئیئتیلافی نیشتیمانی سووریا گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریایەو لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە مامەڵەی لە گەڵ دا دەکرێت.
Top