پۆتن : گورزێكی سه‌ربازی توند له‌سعودیه ده‌وه‌شێنین
له‌به‌رامبه‌ر دوا راپۆرت له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ڤلگۆگراد، فلادمێر پۆتن، سه‌رۆكی رۆسیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌بێت باجی كرده‌وه‌كانی بدات له‌پشتیوانیی كردنی تیرۆریستان و هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكدانی ئاسایش.
به‌وته‌ی پۆتن، حكومه‌تی سعودی ده‌ستی هه‌یه له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ڤلگۆگراد ، وتیشی: به‌زووترین كات وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه كه خه‌ریكی تێكدانی سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانن.
پۆتن ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی، حكومه‌تی روسیا ده‌سته‌وسان نابێت له‌به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی ڤلگۆگراد، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت و وه‌ڵامێكی توندی دوژمنانیان ده‌ده‌نه‌وه.
پۆتن ئاماژی به‌ته‌قینه‌وه‌كانی عیراق و سوریا و لوبنان و رووسیا كرد و وتی: بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا هه‌یه، پێویستمان به‌كاتی زیاتره، به‌ڵام هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، روونیشی كرده‌وه كه وه‌ڵامی روسیا به‌جۆرێك ده‌بێت كه نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت.
پۆتن به‌روونی ئه‌وه‌شی وت كه ده‌بێت عه‌ربستانی سعودیه باجی كرده‌وه‌كانی خۆی بدات ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پشتیوانیی له تیرۆریستان ده‌كات.
پێشتر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نزیك ده‌روازه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ركانی شاری فۆلگۆگرادی روسیا كوژرانی 18 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 40 كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ده‌ستپێكردنی یاریه زستانه‌كانی ئۆڵۆمپی روویدا كه له‌شاری سوچی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی دوا راپۆرته له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كه‌سێك بووه كه له‌سوریابووه و له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه هاریكاریی كراوه.
خه‌ندان