سوپای قودس و ئه‌مه‌ریكا هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن له شه‌ڕی ئه‌لقاعیده
دووقۆڵی بڕیاری له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان داوه
سوپای قودسی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بڕیاریان داوه له عێراق هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له نه‌هێشتنی رێكخراوی توندڕه‌وی ئه‌لقاعیده‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵی (دێبكا)ی ئیسرایلی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مریكا و سوپای قودسی ئێران بڕیاریان داوه له نه‌هێشتنی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراق هاوكاری یه‌كتری بن.
ئه‌و ئاژانسه ده‌نووسێ \'هێشتا مانگێك ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ژنێڤ له نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5، كه ئه‌و دوو وڵاته قۆناخی دووه‌می نزیكبوونه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه و ئێسته خه‌ریكی سه‌ركوتكردنی ئه‌لقاعیده‌ن له عێراق.
ئاشكراشی كرد سێ سوپای سه‌ربازی له‌پاڵ یه‌كدا له عێراق ده‌جه‌نگن، ئه‌مریكا و سوپای قودس و سوریا، كه ئه‌ركیان نه‌هێشتنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌لقاعیده‌یه بۆ دروستكردنی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سنوری نێوان سوریا و عێراق.
دێبكا ئه‌وه‌ش ده‌نووسێ كه گرووپه‌كانی ئه‌لقاعیده له سوریا و عێراق شه‌ڕێكی پیرۆزیان به فه‌رمانده‌یی ئه‌بو به‌كر به‌غدایی و ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لگولانی راگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها ئێران و ئه‌مریكا مه‌به‌ستیانه حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌ستی ئه‌لقاعیده رزگار بكه‌ن.
ئێسته پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای به‌غدا بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ئه‌مریكا موشه‌كی (ئاگری دۆزه‌خ)ی بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌لقاعیده به عێراق داوه. به‌و موشه‌كانه باره‌گاكانی ئه‌لقاعیده له سنوری سوریا بۆردوومان ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز