ئێران شاڵاوێكی ده‌ستگیركردنی مه‌سیحییه‌كانی ده‌ست پێكردووه
ژماره‌یه‌ك ئێرانی ئاینی خۆیان بۆ سه‌ر مه‌سیحی گۆڕيوه
ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاند كه شاڵاوێكی ده‌ستگیركردنی مه‌سیحییه‌كانی ناو ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی پێكردووه. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له موسڵمانه‌وه بوونه‌ته مه‌سیحی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، هه‌ر ئێرانییهك بچێته سه‌ر ئاینی مه‌سیحی ده‌ستگیر ده‌كرێ و ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت.
له سه‌ری ساڵ و پیرۆزكردنی جه‌ژنی كریسمسدا، هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران له شاری تاران له‌ناو ماڵێكدا پێنج كه‌سیان ده‌ستگیر كرد كه ئاینی خۆیان بۆ مه‌سیحی گۆڕیبوو.
ئه‌و هێزه ئه‌منیانه هێرشیان كردبووه ماڵی كه‌سێك به‌ناو ئه‌ندازیار حسێنی و پێنج كه‌سیان به‌ناوه‌كانی ئه‌حمه‌د و بازیار و فائیقه و مه‌ستانه و ئه‌میر حسێن ده‌ستگیر كردووه.
هه‌موو ساڵێك به هاتنی رۆژی كریسمس و سه‌ری ساڵی مه‌سیحی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كلێسا و ئه‌و ماڵانه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت كه‌سانێك تێیدا رێوره‌سمه ئاینیه‌كانی مه‌سیحی به‌ڕێوه ببه‌ن.
باس‌نیوز