ئەحمەد تورك: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی ئاشكرا كردنی گەندەڵی نییە

 ئەحمەد تورك: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵی ئاشكرا كردنی گەندەڵی نییە
پەرلەمانتاری ماردین ئەحمەد تورك لە میانی بەشداریكردنی لە رێوەڕەسمێكی ئه‌كادیمیای كادیم لە بارەی هەڵمەتی بەگژداچوونەوەی گەندەڵیدا گوتارێكی پێشكەش كرد و گوتی: ئامانج لەو هەڵمەتە ئاشكرا كردنی گەندەڵی نییە بەڵكو هەڵمەتێكە بۆ پاراستنی بەرەژوەندییەكانی دەوڵەتی شاراوە.

ئەحمەد تورك لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە پێشتر وشەی دەوڵەتی شاراوە بەكار دەهێنرا، بەڵام ئەمرۆ وشەی دەوڵەتی شانبەشان بەكار دەهێنرێ، تا ئەو كاتەی لە توركیا دیموكراسی بە بنەما وەرنەگیردرێ ئەوا گروپ و لایەنی جیاجیا هەوڵ دەدەن ببن بە دەسەڵات.

تورك لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی گەندەڵیدا رایگەیاند ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە ئاشكرا كردنی دزی یا گەندەڵی نییە، بەڵكو هۆی سەرەكی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەوەیە كە بەرەژوەندییەكانی دەوڵەتی شانبەشان و چەند گروپێكی شاراوە رووبەرووی مەترسی بوونەوە. ئەو رەوشە ئێستا لە توركیا هەیە، نیشانەی ئەوەیە توركیا لە سەر ئاشتی جیهانی و ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەیتوانیوە هەست بە پێگە و رۆلی خۆی بكا. توركیا هێشتا نازانێ لەگەڵ ئەوروپایە یا لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نازانێ سیاسەتێكی دیموكراتیك پەیڕەو بكا یا سیاسەتێك بۆ پاراستنی بەرەژوەندی رۆژانەی خۆی.
Top