لایه‌نگرانی ئیخوان دوو بینای زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌سوتێنن

لایه‌نگرانی ئیخوان دوو بینای زانكۆی ئه‌زهه‌ر ده‌سوتێنن
ته‌له‌ڤزیۆنی میسری بڵاوی كرده‌وه‌ هه‌ر ئێسته‌ لایه‌نگرانی ئیخوان موسلمین دوو بینای زانكۆی ئه‌زهه‌ریان سوتاند.
ئه‌و خوێندكارانه‌ له‌ناو زانكۆ و ده‌وروبه‌ریدا له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
دوێنی هه‌ینیش له‌ خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ئیخوان موسلمین و هێزه‌كانی پۆلیسدا 3 كه‌س كوژراون.
له‌ كاتێكه‌وه‌ محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی میسر به‌هۆی كوده‌تای سوپا، ده‌سه‌ڵاتی لێ وه‌رگیرایه‌وه‌، تا ئێسته‌ له‌ نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر شه‌ڕ و پێكدادان دروست بووه‌.
له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری رابردووه‌وه‌ ئیخوان موسلمین كار و چالاكییه‌كانی له‌ میسر قه‌ده‌خه‌ كرا و چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش ئیخوان موسلمین وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی راگه‌یه‌ندرا و تۆمه‌تی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له‌ میسر و ده‌وروبه‌ری نیلی خرایه‌ پاڵ.
له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و لایه‌نگرانی ئیخوان موسلمین له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسره‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و ره‌وانه‌ی زیندان كراون.










باسنیوز
Top