سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رزه‌كاران

سه‌ركرده‌كانی قاعیده‌ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رزه‌كاران
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌رزه‌كاران له‌نێو كه‌مپه‌كانی قاعیده‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
هه‌واڵگریی ئه‌فغانستان سه‌ركرده‌كانی تۆڕی (حه‌قانی) سه‌ر به‌رێكخراوی توندڕه‌وی (قاعیده‌)ی به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌مه‌ پاش به‌كارهێنانیان بۆ كاری (تیرۆریستی).
رۆژنامه‌ی (خاما)ی ئه‌فغانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانی گواستۆته‌وه‌ كه‌ \'له‌ كه‌مپه‌كانی مه‌شق كردن، ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ تۆڕی حه‌قانی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر منداڵان\'.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی (حامورابی)، به‌یاننامه‌كه‌ ده‌ڵێ \'سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌ تۆڕی حه‌قانی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه‌ مه‌شقیان پێده‌كرێ بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ كاری تیرۆریستی\'.
هه‌روه‌ها گوتی \'به‌رپرسه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌فغانستان مێردمنداڵێكی 16 ساڵیان به‌ناوی (سه‌میحوڵا) ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی پۆلیسی (خوست) دابوو، هه‌رزه‌كاره‌كه‌ ده‌ڵێ \'من و زۆر له‌ هه‌رزه‌كاران چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی بووینه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان و گه‌وره‌ به‌رپرسانه‌كانی\'.








باسنیوز
Top