هێزەكانی پۆلیس لە شارەكانی ئەنقەرە و ئەستەنبول هێرشیان كردە سەر خۆپێشاندەران

 هێزەكانی پۆلیس لە شارەكانی ئەنقەرە و ئەستەنبول هێرشیان كردە سەر خۆپێشاندەران
ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، كە هێزەكانی پۆلیسی توركیا لە هەردوو شاری ئەنقەرە و ئەستەنبول بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد كە داوای دەست لە كاركێشانەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیران لە دەسەڵات دەكر و هاوكات سێ ئەندامی پارتی دادو گەشەپێدانیش لە پارتەكەیان كشانەوە.

وەك فرانس پرێس روونی كردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران لە شارەكانی ئەنقەرە و ئەستەنبول وەك ناڕەزایی دەربڕینێكی لبەرامبەر ئەو گەندەڵییە كە لە ناو حكوومەتی توركیا بڵاوبووە ڕژانە سەر شەقامەكان و هەروەها خۆپیشاندەران داوای دەست لە كار كێشانەوەی ئەردۆغانیان لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان دەكرد و لەو نێوەدەدا هێزەكانی پۆلیسیش هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و بڵاوەیان پێكردن .

لەلایەكی دیكەوە سێ ئەندامی پارتی دادو گەشەپێدان كە خودی ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان لەو پارتە راگەیاند كە یەكێك لە ئەندامە كشاوەكەی پارتی دادو گەشەپێدان وەزیرێكی پێشووی حكوومەتی توركیا كە ناوی ئاشكرا نەبووە.
Top