قەدەخەکردنی نیشاندانی وێنەی ئیمرالی لە نەخشەی گوگل ئێرس لادرا

 قەدەخەکردنی نیشاندانی وێنەی ئیمرالی لە نەخشەی گوگل ئێرس لادرا
دوای سێ ساڵ لە قەدەخەکردنی، ماڵپەڕی بەدواگەڕانی گۆگڵ قەدەخەی لەسەر نیشاندانی وێنەی دوورگەی ئیمرالی هەڵگرت.

میدیاکانی تورکیا ئەم هەنگاوەی ماڵپەڕی گوگڵیان بە سوپرایزێک بۆ ئۆجەلان ناوبردووە.

لەسەر داوای حکومەتی ئەنقەرە، ماڵپەڕی گوگل قەدەخەی کردبوو وێنەی دوورگەی ئیمرالی، کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKKـی تێدا بەندکراوە، لەنەخشەی بەدواگەڕانی گوگڵ ئێرس نیشان بدرێت و گوگڵ پەڵەیەکی سپی خستبووە سەر شوێنی دوورگەکە لە نەخشەدا.

پڕۆفیسۆر ئەمرە ئینال، مامۆستای یاسا و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئیستەنبوڵ لەو بارەوە دەڵێ \"باوەڕناکەم ئەو قەدەخکردنە لە خۆیەوە هەڵگیرابێت، لەوانەیە رێکخراوێک، کە پشتگیری ئۆجەلان دەکات یان پارێزەرەکانی ئۆجەلان ئەو داوایەیان کردبێت\"".

پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش قەدەخە خرابووە سەر وێنەکانی ئۆجەلان و گەریلاکانی پەکەکە، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی نوێترین وێنەکانی ئۆجەلان، ئەو قەدەخەیە هەڵگیرا.








رووداو"
Top