ئێران دەستی بە ئامادەكاری بۆ گۆڕینی پایتەختی خۆی دەكات

 ئێران دەستی بە ئامادەكاری بۆ گۆڕینی پایتەختی خۆی دەكات
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە حكوومەتی ئێران دەستی بە ئامادەكاربۆ گۆڕینی پایتەختی خۆی كردووە و پەرلەمانی ئێرانیش پرۆژەی گۆڕینی پایتەختی پەسەند كردووە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی جیهانی ئه‌مروزی ئێرانی بڵاویكردەوە كە رۆژی رابردوو پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی گۆڕینی پایتەختی ئێرانی لە تارانەوە بۆ شارێكی دیكە پەسەند كردووە.

بە پێی ئەو پرۆژەیە بڕیارە كۆمیتەیەكی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە دابمەزرێت و ئەو كۆمیتەیە دەبێت بۆ ماوەی دوو ساڵ لێكۆڵینەوە لە سەر چۆنێتی گواستنەوەی پایتەخت و دەستنیشان كردنی پایتەختی نوێ بكات.

هۆی گواستنەوەی پایتەختی ئێران، لە تاران بۆ قەرەباڵغی، مەترسی روودانی زەمین لەرزەیەكی بەهێز و پیسبوونی كەشوهەوای تاران دەگەڕێتەوە.
Top