وه‌زیرێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه: بۆ ئاسووده بوونی خه‌ڵك پێویستە ئه‌ردوغانیش ده‌ست له كاربكێشێته‌وه
بایره‌قدار سێیه‌مین وه‌زیری حكوومه‌تی توركیا بوو كه دوێنێ ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه و له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی \""ئێن تی ڤی\"" وتی: وه‌ك وه‌زیری ژینگه و پلاندانان و ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
باوه‌ڕی وایه و به پێویستی ده‌زانێت كه سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ردوغانیش ده‌ست له كار بكێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئارام و ئاسووده ببنه‌وه.
بایره‌قدار له باره‌ی پۆست و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له وه‌زاره‌تی ژینگه و پلاندانانی ئاوه‌دانی ده‌ڵێت: له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، پلان و رێگه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مدا هه‌یه كه زۆرینه‌یان به‌پێی رێنماییه ده‌رچووه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێكراون.
هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌ر یه‌ك له موعه‌مه‌ر گوله‌ر وه‌زیری ناوخۆ و زافر چاغلایان وه‌زیری ئابووری ده‌ستیان له كاركێشانده‌وه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چاغلایان له ده‌ست له‌كاركشاندنه‌وه‌كه‌یدا له باره‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاماژه‌یدا كه \""ئه‌مه پیلانگێڕییه‌كی دزێوه\""."