باران بارین 22 كه‌س ده‌كوژێت

باران بارین 22 كه‌س ده‌كوژێت
له‌ ئه‌نجامی لێزمه‌ بارانێكی به‌خووڕ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌ڕازیل لانیكه‌م 22 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 46 كه‌سی دیكه‌شی ناچاربوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.



هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌ حكوومییه‌كانی به‌ڕازیل، هه‌رێمی میناس گیراس زۆرترین زیانی لێكه‌وتووه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ بارانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتۆته‌وه‌ 16 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌ هه‌رێمی ئیسپریتۆ سانتۆشدا شه‌ش كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كان، 90 ساڵه‌ باران بارینی به‌مشێوه‌یه‌ وڵاتی به‌ڕازیلی نه‌گرتۆته‌وه‌.
Top