’UN دەیەوێ خوارووی یهمهن هاوشێوهی کوردستان سەربەخۆ بێت’
پارتی کۆنگرهی گهلی گشتی یەمەن به سهرکردایهتی سهرۆکی پێشوو عهلی عەبدوڵا ساڵح، ئهو رێوشوێنانەی رەتکردەوە کە نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، جەمال بن عومەر پێشکەشی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمەکانی یەمەن.
عادل شوجاع سەرکردەی پارتی کۆنگرەی گەل لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ سایتی (براقیش نیت) ، گوتی ’ بن عومەر( نێردەی UN ) دەیەوێ خوارووی یەمەن وەکو کوردستانی عێراق لێبکات و پەرلەمان و حکومەتێکی سەربەخۆی هەبێت، چونکە یەمەن کێشەی جوگرافیای نییە، بەڵکو کێشەی گەندەڵی دارایی هەیە، بۆیە ئەگەر بن عومەر رێگه چارەیەکی بۆ چارەسەرکردن هەبێت پێویستە لە چوارچێوەی بیناکردنەوەی دەوڵەتدا بێت نەک لە چوارچێوەی جوگرافی، چونکە یەمەن دەگەڕێنێتەوە خاڵی سفڕ’.
شایانی گوتنە لە ساڵی 1990وە ، هەردوو یەمەنی خواروو و یەمەنی باکوور یەکیان گرت و بوو بە یەک دەوڵەت.
باسنیوز