نوێنەری شاری مەریوان رەخنەی لە ئەدای حكوومەتی روحانی دەگرێت
هەروەها نوێنەری شاری مەریوان داوای لە حەسەن روحانیش كرد كە پابەندی بەلێنەكانی بێت، چونكە جارێكی دیكە گوزەری سەرۆك كۆماری روو لە كوردستان دەكاتەوە.هاوكات داواشی لە سەرۆكی ئێران كرد كە شاندێك بۆ لێكۆلینەوەی لەو رووداوانە، رەوانەی ناوچەكە بكات.
جێی باسە سەرۆكی ئێران لە بانگەشەكانی سەرۆكایەتی كۆمار لە شاری سەنەندەج بەلێنی ئەوەی دابوو كە ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆماری دەستبەر بكات، هێچ نەتەوەیەك فەرامۆش ناكات و كەسانی شیاو لە شوێنی شیاوی ئیداری دادەنێت و رێگە بە كورد و ئازەری و عەربەكان دەدات بە زمانی دایكیان بخوێنن.