گوڵتان كایا خەڵاتی ئەحمەد كایای وەرگرت

 گوڵتان كایا خەڵاتی ئەحمەد كایای وەرگرت
لە رێورەسمی خەڵاتی گەورەی كەلتور و هونەری ساڵی 2013ی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیادا سەرۆك كۆمار عەبدوڵا گوڵ لەكۆشكی كۆماری چانكایا خەڵاتەكانی بە كەسانی شایستە بەخشی.

بەپێی هەواڵێكی (AA) خەڵاتی كەلتورو هونەری سەرۆكایەتی كۆماری توركیای ساڵی 2013 بەخشرا بەهونەرمەندی گەورە ئەحمەد كایا و گوڵتەن كایای هاوسەری خەڵاتەكەی وەرگرت.

گوڵتان كایا گوتی: \"ئەم خەڵاتە بەناوی ئەوانەوە كە لەم خاكەدا ژیاون و بەناوی سەرجەم ئەو كوردە دڵشكاوانەیوەك ئەون وەردەگرم، وەك سڵاوێكی وەفاییی هەست بەرز بۆ خێزانەكەم دەڵێم عەلەیكوم سەلام و بۆ گەیاندنی سڵاوی خۆمان بەئێوە لێرە ئامادەی.

لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی هونەری میوزیكی سەرۆكایەتیی كۆمار گوڵتان گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: گوتەكانی مرۆڤێكی هونەر پچڕێنران و دڵیان رەنجاند، خوازیارم لەم دیدارەدا قەرزی ویژدانی ئەم هونەرمەندە بدەینەوە.



گوڵتان بە زاری كایاوە گوتی: ئاواتی من ئازادی و رزگاركردنی مرۆڤەكانە لەم قەیرانە، فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی ژیان بۆ مرۆڤایەتی كە لە مێژوویی ساڵی 2000 ەوە دەستی پێكردووە. نەفرەتی من لەو كەسانەیە كە تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و ژیان پۆلێن دەكەن، ئەوانەی نرخی ژیان بەبێ ھۆ بەفیڕۆ دەدەن، ئەوانەی مرۆڤەكان دەچەوسێننەوەو ئەشكەنجەیان دەدەن، رۆژێك دێ مێژووی یاسا تابلۆی سزای ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە منیان دادگایی كردووە. ئەوكات هەست بەیەكسانیی ژیان دەكەم، بۆ سەدەیەكی تازە بۆ ئەو كەسانەی كە ناخۆشی دەچێژن سەرەتا بۆ گەلی كورد و سەرجەم نەتەوەكانی جیهان با روو نەكەنە شاخەكان و فرمێسك بڕێژن، لە من تێدەگەن، وانیە؟

گوتیشی: وابزانم ئەوەی كە ئەو كات هەستیپێ نەدەكرا ئەوە بوو كە هونەر خاوەنی بیرو بۆچوونی تایبەت بەخۆیەتی، بەكەسێك و لایەنێكەوە پابەند نییە، بەرەو ژیانێك كە خۆی ئاواتیەتی رێ دەكات، دەیەوێ ئەو خولیایە بڕەخسێنێ، لەهەمان كاتدا بۆ عەشقی ژیان و داهاتووێكی گەش بەتین هەنگاو دەنێت.



گولتان دوای پێشكەشكردنی قسەكانی كایا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لەبارەی ئایا خەڵاتەكە درەنگ نەبوو؟ ھەروەھا لە گوتەكانتا هەندێ ستەم هەبوو؟ دایەوە و گوتی: بەداخەوە نەتەوەكان بەخێرایی هەنگاو نانێن.

لە رێورەسمەكەدا كورتە فیلمێك لەبارەی ژیانی ئەحمەد كایاوە پێشكەش كرا"
Top