هێشام قەندیل دەسگیر کرا و ئیخوان موسلیمینیش بە رێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار کرا
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵی میسر، دوێنی شەو هیشام قەندێل سەرۆک وەزیرانی پیشووتری میسر لەگەڵ هاوڵێکی لە نزیک سنووری سوودان دەستگیرکراون، هۆکاری دەستگیرکردنەکەش بۆ بوونی کەیسی دادگایی‌کردن لە لایەن دادگای میسرەوە بووە ، هەروەها ئەو دەستگیرکردنەش بەبریاری دادگا بووە . لەلایەکی دیکەوە: حازم ئه‌لبه‌بلاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای میسر رایگه‌یاند: له‌ئێستادا كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمین له‌و ولاَته‌دا رێكخراوێكی تیرۆریستییه. سه‌رۆكوه‌زیرانی میسر، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌خه‌لیه كه به گوێره‌ی ئاماره‌كان 14كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 96 كه‌سی دیكه برینداربوون، كۆمه‌ڵی ئیخوان موسلیمینی به‌رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوزه‌د كردووه. هاوكات شه‌ریف شه‌فیق گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیری میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: کەبه‌بلاوی ئه‌و بڕیاره‌ی دوای ده‌ركه‌وتنی رووی راسته‌قینه‌ی ئیخوان وه‌كو رێكخراوێكی خوێنرێژ داوه‌و سه‌رۆك وه‌زیر پێیوایه ئیخوان ئه‌و هێرشانه وه‌ك پیلانگێڕییه‌ك رێكده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ده‌نگدانی راپرسیی ده‌ستووری وڵات به گه‌رمی نه‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.