وەزیرانی ناوخۆ و ئابووریی توركیا دەستیان لەكاركێشایەوە
زەفەر چاڵەیان، وەزیری ئابووری تورکیا لە بەیاننامەیکی نووسراودا دەستلەکارکێشانەوەکەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا: \"زۆر روونە ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە 17/12/2013وە دەستیپێکردووە هەوڵێکی ناشیرینە بۆ سەر حکومەت و پارت و وڵاتەکەمان\"".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات: \""بۆ ئەوەی ئەو یارییە ناشیرینە تێکبدەین و راستییەکانی ئەو یارییە ناشیرینە ئاشکرابکرێن، کە هاوکارەکانم و کوڕەکەمیان دەستگیرکردووە، دەست لە پۆستی وەزیری ئابووری تورکیا دەکێشمەوە\"".
هاوکات موعەممەر گولەر، وەزیری ناوخۆی تورکیا دوای ئەوەی بارش گولەری کوڕی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی خراپ بەکارهێنان و بەتیل وەرگرتن دەستگیرکرا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لە لایەن گولەرەوە رانەگەیەنراوە.
ئۆپەراسیۆنی خراپ بەکارهێنان و بەرتیل وەرگرتن لە 17/12/2013 لە لایەن پۆلیس و داواکاری گشتی ئیستانبوڵ و ئەنقەرەوە دەستیپێکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی کار، بەڕێوەبەری پۆلیس، بیرۆکرات و کوڕی سێ وەزیری تورکیای گرتووەتەوە، کە تۆمەتی بەرتیل و گەندەڵیان دراوەتەپاڵ.
چاودێرانیش ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هەوڵی گروپی فەتحوڵا گیولەن و سەرەتای ئاشکرابوونی ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنێن.
لە بەرامبەردا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد: \""ئێمە ئەو دەستانە دەبڕین، کە بیانەوێ پشێوی لەنێوخۆی تورکیا بنێنەوە\"". ئەم گوتەیەی ئەردۆغان کاردانەوەی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی میدیا لێکەوتەوە و رۆژنامەی تامیز ئاماژەی بەوەدا: \""ئەم ئۆپەراسیۆنە جددیترین مەترسییە بۆ سەر حکومەتەکەی ئەردۆغان\"".
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی فراوانکردنی یەکێتی ئەوروپاش هۆشداری دایە تورکیا، کە دەبێ سیستەمێکی دادپەروەری پۆلیسی دابمەزرێنێ و ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێ بەربەست دەخاتە بەردەم ئەندامبوونی ئەو ولاتە لەیەکێتی ئەوروپا.
رووداو
"