بە هۆی وەرگەڕانی كەشتیەك لە ئیزمیر 27 سەرنشین كوژران و برینداربوون

 بە هۆی وەرگەڕانی كەشتیەك لە ئیزمیر 27 سەرنشین كوژران و برینداربوون
وەرگەڕانی كەشتیەك لە حەوزی كەشتیخانەی ئیزمیر 27كوژراو و برینداری لێكەوتەوە لێکۆلینەوەش لە بارەی دەستنیشانکردنی هۆکارەکە بەردەوامە. سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا ئاشكرای كرد وەرگەڕانی كەشتیەك لە حەوزی كەشتیخانەی ئیزمیر 27كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی كەشتیەك لە حەوزی كەشتیخانەی ئیزمیر 10كەس گیانیان لەدەست دا و 17كەسی دیكەش بریندار بوون.رۆژنامەی تەرفی تورکیا لە ماڵپەری سەرۆك ئەركانی توركیا گواستۆتەوە، کە كەشتییەكە بەلای راستدا كەوتووە و تا بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە نەزانراوە هۆكاری وەرگەرانی ئەوکەشتییە چی بووە، سەبارەت بە رەوشی بریندارەکانیش باس لەوەكراوە دۆخی تەندروستیی بریندارەكان باشە. هاوکات ڵیكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووە.
Top