شەڕ و پێكدادان له نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی توركیا روویدا
شەوی رابردوو ژمارەیەك لە دانیشتووانی شاری ئیستانبۆڵ دووبارە خۆپیشاندانیان سازكرد و داوایان كرد كە پارتی داد و گەشەپێدان خۆی لە گەندەڵی پاك بكاتەوە و بۆ بڵاوەپێكردنیش پۆلیسی گازی فرمێسكرێژی بەكارهێنا.
دەسەڵاتدارانی توركیا 24 كەسیان دەسـتگیركردووە لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی سەر چەند گەندەڵیـیەك. لە نێو دەسـتگیركراوەكان كوڕی دوو وەزیر هەن لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكێـكی حكومی. ئەردۆغان دەڵێت ئەمە پـیلانێـكە بۆ لەكەداركردنی حكومەتەكەیەتی.
لەوەتای لەم هەفتەیە ئەم مەسەلەیەی گەندەڵیـیە هاتووەتە ئاراوە، بەدەیان بەرپـرسی پـۆلیسیش لە پـۆستەكانیان لادراون