باشووری عێراق ده‌بێته‌ ئێران

باشووری عێراق ده‌بێته‌ ئێران
له‌ سنوری ئێران تا كه‌ربه‌لا له‌ باشووری عێراق، به‌ ئاڵای ئێران و ئیمام حسێن رازاوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێسته‌ چه‌ندین ملیۆن ئێرانی خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ كه‌ربه‌لا بۆ مه‌راسیمی ئه‌ربه‌عینی حسێنی هاتوون.
موحسین ئاخوندزاده‌ به‌رێوه‌به‌ری زیاره‌تكارانی ئێرانی له‌ عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ له‌ باشووری عێراق مه‌راسیمه‌كان جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی به‌رێوه‌ده‌چێ.
له‌ باشووری عێراق به‌ سه‌دان ئاڵای كۆماری ئیسلامی به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، خوانی زیاره‌تكاران له‌ هه‌رشوێنێكی جیهانه‌وه‌ بێن به‌ خواردنی ئێرانی ده‌رازێته‌وه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانیه‌ گوتیشی، ’كاروانێك له‌ ئێرانییه‌كان به‌درێژایی 80 كیلۆمه‌تر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دروشمی ئه‌مساڵیشمان دژ به‌و تیرۆریستانه‌یه‌ له‌ سوریا ده‌جه‌نگن’.
خوێندكارانی ئێرانیش له‌و مه‌راسیمه‌دا رۆژانه‌ 4 هه‌زار ژه‌م حه‌لیب و 6 هه‌زار ژه‌م شله‌ و 5 هه‌زار ژه‌م نیسكاو له‌ناو زیاره‌تكاران بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌م خزمه‌تگوازاریانه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێگاكان و له‌ كه‌ربه‌ڵاخزمه‌تگوزارییه‌كان زیاتره‌.
ئه‌ربه‌عین چله‌ی كوشتنی ئیمام حوسێن ئیمامی شیعه‌كانی جیهانه‌ و له‌و رۆژه‌دا شیعه‌كان بۆ زیاره‌ت و شین گێری خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ مه‌زارگه‌ی شیعه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌ربه‌لا.






باسنیوز
Top