كوبا دواى 50 ساڵ له‌ ناكۆكى داواى گفتوگۆ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

كوبا دواى 50 ساڵ له‌ ناكۆكى داواى گفتوگۆ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

له‌کاتی رێوره‌سمی به خاک سپاردنی نیلسۆن ماندێلا بۆ یه‌که‌مین جار ڕاوڵ کارسترۆی سه‌رۆکی کۆبا و باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیان له ناو ده‌ستى یه‌كترى ناو ته‌وقه‌یان كرد، ئه‌وه‌ له‌ دوای زیاتر له ٥٠ ساڵه‌.
ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ دواى ئه‌م رووداوه‌ ڕاوڵ کارسترۆی سه‌رۆكى كوبا داواى دانوستان و دیالۆگى له‌ ئه‌مریكا كردووه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیی و سیاسیه‌تى كوبا قبوڵ بكات.
ڕاوڵ كه‌ ته‌مه‌نى 82 ساڵه‌ ئاشکرای ده‌کات که ئه‌وان داواى گۆڕینى سیاسیه‌ت و كۆمه‌ڵگاى ئه‌مريكا ناكه‌ن و كاریش ده‌كه‌ن بۆ ریفۆرمى ئابوورى و یاسایی له‌ناوخۆدا.
ئۆباماو كاسترۆ كه‌ له‌ 10-12-2013 له‌ باشوورى ئه‌فریقیا له‌ پرسه‌ى ماندێلا نزیكبوونه‌وه‌، ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌یان دواى نیو سه‌ده‌ له‌ ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ دێت.
له‌ ساڵى 1959 وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌م دوو وڵاته‌ وه‌كو دوژمن سه‌یرى یه‌كترى ده‌كه‌ن و ئه‌مریكا له‌ ساڵى 1961 ه‌وه‌ ئابڵوقه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ داناوه‌.
پرسه‌ى ماندێللا ده‌بێته‌ هۆكار بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنى سه‌رۆكى ئه‌و دوو وڵاته‌و به‌دواى ئه‌وه‌شدا كاسترۆ به‌ فه‌رمى داواى دانوستان و گفتووگۆى له‌ ئه‌مریكا كردووه‌.
كوبا به‌هۆى ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ى ئه‌مریكا وڵاتێكى هه‌ژاره‌و فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت مووچه‌كانیان له‌ 20 دۆلارى مانگانه‌ تێپه‌ڕناكات.







باسینوز
Top