لە ئێران لە ماوەی 5 رۆژدا 32 كەس لە سێداردراون
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە هەڵمەتی لە سێدارەدان لە شارە جیاجیاكانی ئێران بەردەوامە و لە ماوەی نێوان 14 تا 18ی ئەم مانگە 32 كەس لە سێدارە دراون كە ئەمەش تێكڕای رۆژانەی لە سێدارەدان لە ئێران دەگاتە 6 كەس.
هاوكات سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكرد زۆربەی لە سێدارەدانەكان لە بەندیخانەكانی رژێم بەنهێنی ئەنجام دەدرێن و هیچ هەواڵیك لەو بارەیەوە ئاشكرا نابێت.
سەرچاوەكانی هەوال َئەوەشیان خستە ڕوو لە بەندیخانەی قزل حسار لە شاری كەرەج هەشت بەندكراو بەشێوەی كۆمەڵ رۆژی پێنجشەممە 18ی ئەم مانگ لە سێدارە دران، هەروەها لە شاری شیراز لە رۆژی 14 مانگ 3 بەندكراو لە سێدارەدران و لە شاری رەشت 4 بەندكراو و لە شاری ورمێ 7 بەندكراو و لەشاری تەبریز 4 بەندكراو و لە زاهدان 3 بەندكراو و لەشاری سمنان 2 بەندكراو لەسێدارە دراون.