محەمەد مورسی و ژمارەیەك سەركردەی ئیخوان بە تۆمەتی ئازادكردنی زیندانیان دادگایی دەكرێن
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردوە تۆمەتەكە بریتیە لە هەوڵدانی مورسی و ئەو كەسایەتیانەی ئیخوان بۆ شكاندنی زیندانی وادی نەزرون لە شۆرشی كانونی دووەمی 2011 و، هاندانی توندوتیژی و هێرشكردنە سەر بارەگاو ئەفسەرو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنیەكان و نانەوەی ئاژاوەگێری لەو وڵاتە و بەم پێیە جاری سێیەم دەبێت محەمەد مورسی سەرۆكی لەكارلادراوی ئەو ووڵاتە بەتۆمەتی جیاواز روبەرووی دادگا بكرێتەوە.
جگە لەمانەش، مورسی و سەركردەكانی دیكەی ئیخوان بە ئازادكردنی زیندانییە ئیخوانەكان كە ژمارەیان زیاتر لە 20 هەزار زیندانییە تۆمەتبارن، سەرەرای ئەوەش تۆمەتی تاڵانكردنی بەندیخانە و كارگەكانی بەندیخانەكان و بردنی پەلەوەر و مەڕوماڵاتیان خراوەتە پاڵ.
بڕیاری لێكۆڵینەوە دەربارەی هەڵاتنی زیندانییەكانی بەندیخانەی (وادی نەترون) و بەتاڵانبردنی زیندانەكە و سامانە ئاژەڵییەكەی، لە لایەن كەناڵی جەزیرەوە بڵاوكراوەتەوە.
لە بڕیاری لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە، كە مورسی و سەركردەكانی دیكەی ئیخوان، بە پێدانی زەوی میسری بە هاوڵاتییە فەلەستیسەكان تۆمەتباركراون، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك لەم بارەیەوە لەو بڕیارەدا هاتبێت