بۆ یه‌كه‌م جار وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ دژی ئێران سوپایه‌كی هاوبه‌ش پێكدێنن

سه‌رۆكی سوپای نیشتمانی عه‌ره‌بستانی سعودیا رایگه‌یاند به‌نیازن سوپایه‌كی به‌هێزی 100هه‌زار كه‌سی به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداو دابمه‌زرێنن.
موتعه‌ب بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی سوپای نیشتمانی عه‌ره‌بستانی سعودیا له‌ په‌راوێزی پرۆڤه‌ی سه‌ربازی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ریاز ئاشكرای كرد مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی ئه‌و سوپایه‌ پاراستنی وڵاتانی كه‌نداوه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر.
پێشتر له‌ به‌یاننامه‌ی كۆتایی سی و چواره‌مین دانیشتنی هاوكاری وڵاتانی كه‌نداو له‌ كوێت بڵاوكرایه‌وه‌: وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ ره‌زامه‌ندییان نیشان داوه‌ بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ییه‌كی نوێ.
ئه‌ركی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كونترۆڵ و به‌رێوه‌بردنی قه‌ڵغانێكی به‌رگرییه‌ كه‌ بتوانێ وڵاتانی كه‌نداو له‌ هه‌ره‌شه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ هێرشێك بپارێزێ. هه‌روه‌ها بریاره‌ زانكۆیه‌كی سه‌ربازی بۆ مه‌شق و راهێنان به‌ گه‌نجانی عه‌ره‌ب دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ عه‌ره‌بستانی سعودیا چه‌ندین گرێبه‌ستی سه‌ربازی بۆ كڕینی و چه‌كی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو رووسیا واژۆ كردووه‌.
توێژه‌رانی سیاسی پێیانوایه‌ تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران له‌ بواری موشه‌كی و سه‌ربازی وای له‌ وڵاتانی كه‌نداو كردووه‌ بیر له‌ پاراستنی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.
سه‌رۆكی سوپای نیشتمانی عه‌ره‌بستانی سعودیا رایگه‌یاند: به‌نیازن سوپایه‌كی به‌هێزی 100هه‌زاركه‌سی به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م وڵاتانی كه‌نداو دابمه‌زرێنن.
موتعه‌ب بن عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی سوپای نیشتمانی عه‌ره‌بستانی سعودیا له‌ په‌راوێزی پرۆڤه‌ی سه‌ربازی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ریاز ئاشكرای كرد مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی ئه‌و سوپایه‌ پاراستنی وڵاتانی كه‌نداوه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر.
پێشتر له‌ به‌یاننامه‌ی كۆتایی سی و چواره‌مین دانیشتنی هاوكاری وڵاتانی كه‌نداو له‌ كوێت بڵاوكرایه‌وه‌: وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ ره‌زامه‌ندییان نیشان داوه‌ بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌ییه‌كی نوێ.
ئه‌ركی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كونترۆڵ و به‌رێوه‌بردنی قه‌ڵغانێكی به‌رگرییه‌ كه‌ بتوانێ وڵاتانی كه‌نداو له‌ هه‌ره‌شه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ هێرشێك بپارێزێ. هه‌روه‌ها بریاره‌ زانكۆیه‌كی سه‌ربازی بۆ مه‌شق و راهێنان به‌ گه‌نجانی عه‌ره‌ب دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ عه‌ره‌بستانی سعودیا چه‌ندین گرێبه‌ستی سه‌ربازی بۆ كڕینی و چه‌كی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو رووسیا واژۆ كردووه‌.
توێژه‌رانی سیاسی پێیانوایه‌ تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران له‌ بواری موشه‌كی و سه‌ربازی وای له‌ وڵاتانی كه‌نداو كردووه‌ بیر له‌ پاراستنی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌.
جێی باسه‌ پێشتریش وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌نیازی سوپایه‌كی هاوشێوه‌ بوون له‌ دژی ئیسرائیل، به‌ڵام هه‌ر زوو شكستی هێنا.

باسنیوز
Top