سێرگی لاڤرۆڤ: مانەوەی ئەسەد باشترە لە حوکمی تیرۆریستان
ئۆپۆزسیۆنی سوریا وێنهیهكی ترسناكی دهسهڵاتدارییهتی پێشانی گهلانی سوریا داوه
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگهیاند رۆژئاوا خەریکە درک بەوە دەکات کە مانەوی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات مەترسی کەمترە لەوەی تیرۆریستان دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن.
لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ریا- نوفوستی گوتی \'لە گفتوگۆ تایبەتەکان و بگرە تا ئەو لێدوانە ئاشکرایانەی کە لەلایەن هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانمان دەدرێت، ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر جیهادی و تیرۆریستان بگەن بە دەسەڵات لە سوریا کە کاریگەرییان لەو وڵاتەدا خەریکە پەرە دەستێنێ، دەست دەکەن بە پەیڕەوکردنی شەریعەت و سەربڕینی کەمینەکان و سووتاندنی خەڵک بە بیانووی ئەوەی کە خاوەنی بیروباوەڕی جیاوازن\'.
هەروەها لاڤرۆڤ دووپاتی كردهوه \'مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بە باشتر دەزانرێ و مەترسی کەمتری هەیە لەوەی کە دەسەڵات رادەستی تیرۆرستان بکرێت\'.
جێی باسه له ماوهی دوو ساڵی رابردوودا ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی له سوریا وێنهیهكی ترسناكی دهسهڵاتی پێشانی گهلانی سوریا داوه له جێبهجێكردنی چهندین حوكمی توندڕهوانه بهسهر ئهوانهدا كه لهگهڵ بیروڕاكانیاندا نین.
باسنیوز