ئۆباما: له كاتی پێویستدا بیر له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌ینه‌وه
به‌شی كوردی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما به‌ر له‌وه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو به‌ره‌و هاوای به‌ڕێكه‌وێت، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئۆباما باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه بوونه‌ته هۆی به‌ره‌و پێشوه‌چوونی وڵات، له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی ئه‌و راپرسییه‌ی كه ساڵی 2013 ئه‌ندامدرا و به خراپترین ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دانرا، وتی: \"به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا نیم و به راستی نازانم، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی سه‌رۆكایه‌تیمدا تووشی هه‌وراز و نشێوییهكی زۆر هاتووین، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه نشێوییهكان پشتگوێ بخه‌ین و خهورازی و دژوارییه‌كان بخه‌ینه راپرسییه‌وه\"".
ئۆباما وتی: \""به‌گوێره‌ی چه‌ند راپرسییه‌كی ئه‌م دوواییه، ته‌واوی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیم پڕبووه له ناره‌زایی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر ئه‌و راپرسیانهم به راست و دروست دابنایه هه‌رگیز نه‌ده‌چوومه ناو ركابه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی وڵات\"".
ئۆباما، تیشكی خسته سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی ساڵی 2013 و وتی: \""ویستمان چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به كۆنگرێسدا تێیپهرێنین و بیكه‌ینه كارنامه، كه‌چی له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرا و تووشی بێ ئومێدی كردین، به‌ڵام له ساڵی 2013 چه‌ندین پێشكه‌وتن و گۆرانكاریی باشمان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها ساڵی 2014 ده‌بێته ساڵی ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه ، ده‌بێته ساڵی هه‌نگاوه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان، بۆ نموونه زۆر گۆرانكاریی گرنگ له پلانی خزمه‌تی ته‌ندروستی و ئابووریی وڵات رووده‌دات.\""
ئۆباما له باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران وتی: \""ئێستا كاتی هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی نییه بۆ سه‌ر ئێران، جگه له‌وه ئێمه رێككه‌وتووین و به‌پێی پلانه‌كان و قۆناغه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاو ده‌نێین، له‌كاتی پێویستدا بیر له هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ك ئێستا\"".
خه‌ندان "