كوژرانی كوڕی فەرماندەیەكی سوپای ئێران لە دیمەشق

 كوژرانی كوڕی فەرماندەیەكی سوپای ئێران لە دیمەشق
ئەبولفەزل شیروانیان كوڕی موجتەبا شیروانیان؛ كە یەكێكە لە فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی پارێزگای ئەسفەهان؛ لە شەڕ و پێكدادانەكانی دیمەشق دا كوژرا.

ئاژانسی هەواڵی \"دفاع مقدس\"" كە سەر بە سوپای پاسدارانی بڵاویكردەوە كە ئەبولفەزل شیروانیان لە چوارچێوەی گروپی بەرگریكارانی حەرەمی حەزرەتی زەینەب رەوانەی سوریا كرابوو.

دوێنێ رێوڕەسمی بەخاك سپاردنی ئەبولفەزل شیروانیان لە شاری ئەسفەهان بەرێوەچوو.

بەهمەن كارگەر سەرۆكی دەستەی پاراستنی شوێنەوار و بەهاكانی بەرگری موقەدەس لە پەیامێكدا كوشتنی ئەبولفەزل شیروانیان بە موجتەبا شیروانیان و خانەوادەكەی گەیاندووە و پرسە و سەرەخۆشییشی راگەیاندووە.

تا ئێستا چەندین جار هەواڵی كوشتنی ئەندامانی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا بڵاوكراوەتەوە. ماوەیەكی بەر لە ئێستاش لە فیلمێكی دیكیۆمێنتاری دا بوونی هێزەكانی ئێران لە سوریا سەلمێندرا؛ بەڵام بەرپرسانی ئێران بوونی هێزەكانیان لە سوریا رەتدەكەنەوە و دەڵێن كە بەرگریی ئێران لە رژێمی ئەسەد تەنها سیاسیییە."
Top